Kemal Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
خه‌ڵاتی "ئاژانسی هه‌واڵی ساڵ" له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی په‌خشی ئانادۆڵو به‌شایسته‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو زاندرا.
رێوڕه‌سمی پێدانی "چواره‌مین خه‌ڵاته‌كانی ئانادۆڵو بۆ میدیا" له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی په‌خشی ئانادۆڵو رێكخرا.
- خه‌ڵاتی "ئاژانسی هه‌واڵی ساڵ" به‌شایسته‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو زاندرا
خه‌ڵاتی "ئاژانسی هه‌واڵی ساڵ" به‌شایسته‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو زاندرا و له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی توركیا، بوله‌نت ئارنچ-ه‌وه خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش بە جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌تین موتانئۆغڵو كرا.
مەتین موتانئۆغڵو له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند كه ئاژانسی ئانادۆڵو له ساڵی ١٩٢٠ه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌نگی ئانادۆڵو.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتیی، مه‌تین موتانئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خه‌ڵاته‌كه‌ی به ناوی هه‌موو كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو و په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له حه‌له‌ب، ساڵح مه‌حمه‌د له‌یلا-وه ه‌رگرتووه كه له ئاكامی ئه‌نجامدانی هێرشێك به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له قه‌زای حرێیتان سەربە پارێزگای حه‌له‌ب گیانی له‌ده‌ست دا.