Zana Natık Kerem
27 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2026
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، کوژرانی دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعشی لە پارێزگای کەرکووک، ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی سەر دەزگای دژەتیرۆر و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە سنووری شارۆچکەی پردێ سەر پارێزگای کەرکووک ڕوویداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کە پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو کوژراون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیاندبوو کە درەنگانی شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش بە ئاراستەکردنی دوو گولـلە ھاوەن گوندی مەلحە سەربە قەزای دوبز باکووری ڕۆژئاوای پاریزگای کەرکووکیان بۆردومان کرد و لە ئاکامدا ئافرەتێک کوژرا.