Enes Kaplan
16 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
بڕیارە سبەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی تورکیا بکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەردانەکەی کازمی لەسەر بانگێشتی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ە و بڕیارە لە میانی چەند کۆبوونەوەیەکدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و هەماهەنگییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بەتایبەت لە رووی بازرگانی و وزەوە تاوتوێ بکرێن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکرێت.