Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
14 پێشمه‌رگه كه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا برینداربوون، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی توركیا كران.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، توركیا له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعشدا كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ناوچه‌كه، له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوكاریی سیاسی، سه‌ربازی و مرۆیی پێشكه‌شی عێراق ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هاوكارییه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان كه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا بریندارده‌بن له‌خۆده‌گرێت.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، 14 پێشمه‌رگه كه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا برینداربوون، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی توركیا كران.
مانگی رابردووش، 61 پێشمه‌رگه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا برینداربووبوون، له توركیا چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ئه‌نجامدرا.