Mertkan Oruç
02 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
ئابووریی تورکیا لە چارەکی دووهەمی ساڵدا، سەدا ٢،٥ گەشەی کردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا، ئەنجامەکانی بەرهەمی ناوخۆی گشتیی چارەکی دووهەمی ساڵ (نیسان-حوزەیران)ی ڕاگەیاند.
بەم پێیەش، خەمڵاندنی یەکەمی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ چارەکی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٤ وەک پێوەرێکی قەبارەی زنجیرەیی، بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو سەدا ٢،٥ زیادی کردووە.
بەم شێوەیەش ئابووریی تورکیا لە دوای چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە کە ڕێوشوێنەکانی دژ بە پەتای کۆرۆنا جێبەجێ کرا، ١٦ چارەکە لەسەر یەک گەشە دەکات.
ڕێژەی گەشەکردن ئابووریی تورکیا بە ساڵ و چارەک لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
| ساڵەکان | چارەکی یەکەم | دووهەم | سێهەم | چواهەم | ساڵانە |
| ٢٠٢٠ | ٤،٤ | -١٠.٣ | ٦،٥ | ٦،٤ | ١،٩ |
| ٢٠٢١ | ٧،٥ | ٢٢،٢ | ٧،٩ | ٩،٦ | ١١،٤ |
| ٢٠٢٢ | ٧،٨ | ٧،٦ | ٤،١ | ٣،٣ | ٥٥ |
| ٢٠٢٣ | ٤،٥ | ٤،٦ | ٦،٥ | ٤،٦ | ٥،١ |
| ٢٠٢٤ | ٥،٣ | ٢،٥ |
|
|
|