Şeyma Yiğit
02 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
لە ڤیستیڤاڵی "Visa Pour L'Image"دا کە تیایدا بەڕێوەبەرانی باڵای ڕۆژنامە، ئاژانسە هەواڵییەکان، گۆڤارەکان، مۆنتاژکارانی وێنە و فۆتۆگرافەرانی دیارەکانی جیهان بەشدارن، وێنەکانی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، شەبنەم جۆشکون کە لە جەمسەرەکان چرکاندوونی مافی نمایشکردنیان بەدەستهێنا.
فیستیڤاڵەکە کە فیستیڤاڵێکی وێنە هەواڵییە، ئەمساڵ ٣٦هەمینی لە شاری پێرپیگنانی فەڕەنسا ساز دەکرێت، لە ڕۆژانی ٣١ی ئاب-١٥ی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت.
لە فیستیڤاڵەکەدا ٢٥ نمایشی وێنە ساز دەکرێت و، زنجیرەیەک پانێل و کۆنفرانس لە بارەی پرسەکانی فۆتۆگرافی و کێشەکانیان ئەنجام دەدرێت.
لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا ڕۆژانی ٢-٧ی ئەیلوول، لە تەکیەی کامپۆ سانتۆ کە یەکێکە لە شوێنە مێژووییەکانی شارەکە، نمایشی وێنە ئەنجام دەدرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو کە ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن وێنە بەرهەم دەهێنێت و بەردەوام وێنەکانی لەلایەن گەورەترین دەزگا میدیاییەکانەوە بەکاردەهێنرێت، بەشداری لە فیستیڤاڵی بەناوبانگی وێنەی هەواڵی کیشوەری ئەورووپادا دەکات.
لە فیستیڤاڵی "Visa Pour I'Image"دا کە ڕووداوە گرنگەکان ساڵ دەخرێتەڕوو هەر لە جەنگاکانەوە تا پرسەکانی ژینگە، دۆسیەی وێنەکانی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، شەبنەم جۆشکون کە لە جەمسەرەکان چرکاندوونی بە ناوی "جیهانی توانەوەی ورچە جەمسەرییەکان" لە نێو ئەو بەرهەمانەی لە ژێر ناوی "گۆڕانی کەشوهەوا" ساز دەکرێن، نمایش دەکرێن.
هەرروەها بەڵگە فیلمی "جیهانی توانەوەی ورچە جەمسەرییەکان" کە ئاژانسی ئانادۆڵو بەرهەمیهێناوە و جۆشکون کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، لە بەشی "باشترین کورتە فیلمی سەربەخۆ" لە پێشبڕکێی کورتە فیلمی سەربەخۆی تۆرۆنتۆ، خەڵاتی بەدەستهێنا.
ئەم بەڵگە فیلمە لە فیستیڤاڵی فیلمی ئافرەتانی میامیدا خەڵاتی "باشترین کورتە فیلمی بەڵگەنامەیی" پێبەخشرا.