Mehmet Tosun
21 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) بڵاویکردەوە کە پاش ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٦،٥ پلە قەزای دەفنەی هاتای هەژاند، ٩٠ پاشلەرزە روویانداوە کە گەورەترینیان گوڕەکەی ٥،٨ بووە.
ئافاد لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە کۆی ٥٤ پەیوەندی و ئاگاداری کە بە ناوەندی بانگەوازی بەپەلە کراوە، ٤٤یان دۆخێکی نەرێنییان نەبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەژێر رۆشنایی پەیوەندییەکاندا، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن هاوشان لەگەڵ تیمەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلە، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی دەستیان بە کار کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە؛ ''کاتژمێر ٢٠:٠٤ی دوێنێ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٤ پلە لە قەزای دەفنە لە پارێزگای هاتای روویدا. دوای ئەوە ٩٠ پاشلەرزە روویان دا کە گەورەترینیان گوڕەکەی ٥،٨ پلە بوو. بەپێی زانیارییەکان ٢٩٤ هاووڵاتییمان برینداربوون کە برینی ١٨یان سەختە لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەداخەوە شەش هاووڵاتییمان گیانیان لەدەستداوە. داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ قوربانییان دەکەین و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین''.
لە راگەیەندراوەکەدا، باس لەوە کراوە کە شەش هەزار خیوەت رەوانەی ناوچەکە کراوە و ناردنی پێداویستییەکانیش بەردەوام دەبێت.