Saber Ghanem Ibrahım Eıd
20 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسلام ئاباد.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی سووریا لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەربە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی گواستووەتەوە کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا و بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ئیسلام ئاباد.
ئاژانسەکە وردەکاری زیاتری لەبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی بۆ ئیسلام ئاباد بووە یەکەم سەردان کە دیپلۆماتکارێکی باڵای سووری دوای ١٩ ساڵ بۆ پاکستان ئەنجامی بدات.