Sarp Özer
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
كڕككاله - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوراته‌وه رایگەیاند کە له دوای منبج، ئەو ناوچەیە خاڵ و ناوه‌ندی كاره‌كانیان ده‌بێت.
له میانی 38مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا كه له كارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی كڕككاله به‌ڕێوه‌چوو، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند کە له جوگرافیای ده‌ورووبه‌ری توركیادا كێشه‌ی جۆراوجۆر له ئارادایه و لێیان بێده‌نگ نابن.
خولوسی ئاكار باسی له دۆخی ئیدلب كرد و وه‌بیریهێنایه‌وه کە به هه‌وڵه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سۆچی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا رێككه‌وتن واژووكراوه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌و رێككه‌وتنه چاره‌سه‌رێك ده‌سته‌به‌ركراوه و گوتی: "له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا پاككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تری له چه‌كداری توندڕه‌و و چه‌كه‌كان ده‌سته‌به‌ركرا. ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا ئارامی به‌رقه‌رار ده‌بێت و مانه‌وه‌ی سێ ملیۆن و 500 هەزار كه‌س له‌وێدا ده‌سته‌به‌رده‌كرێت".
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به رێككه‌وتنه‌كه به‌ر به قه‌یرانێكی مرۆیی گه‌وره گیراوه و گوتی: "له‌ئێستادا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 90 بۆ لەسەدا 95 ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام ناو به‌ناو پێشێلكاری هه‌یه كه له لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه رووسهكانماندا باس له‌وانه ده‌كه‌ین و پێیان راده‌گه‌یه‌نین له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست و درێژه‌پێدانی".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پێشتر ژمارەیەک به‌ڵێن هه‌بوون له‌باره‌ی منبج، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كران، به‌ڵام دواتر نه‌خشه رێگا ئاماده‌كرا.
خولوسی ئاكار وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە تا تشرینی یەکەم دەورییە تاکەکان ئەنجامدراون، هەروەها گوتی: "دواتر پرۆسەیەکی مەشق دەستیپێکرد، ئەو پرۆسەیە کۆتایی هاتووە و ئەمڕۆ یان سبەی دەورییە هاوبەشەکان دەستپێدەکەن. لەدوای ئەمەش کشانەوەی یەپەگە، پاش کشانەوەشیان، کۆکردنەوەی چەکە قورسەکانی منبج و لە کۆتاییدا منبج-ییە راستەقینەییەکان دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی منبج دەگرنە دەست. ئەو پلان و نەخشەڕێگایەی کە دانراوە ئەمەیە. بەم ئاراستەیەدا هەنگاو دەهاوێژین و بەردەوامین. دواتریش بە دڵنیاییەوە پاککردنەوەی خۆرهەڵاتی فورات دەبێتە جێگەی باس و خواس. لەدوای منبج، خاڵی کارکردنمان، رووبەری کارکردنمان ئەوێیە".