Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كه‌شتیی نیشتمانی فاتیح بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت دۆزینه‌وه‌ی له رێوڕه‌سمێكدا به به‌شداری وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دونمه‌ز بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كاری به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ڕێ كه‌وت.
له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، فاتیح دونمەز رایگه‌یاند "لە رێگەی گەورەترین هەنگاوی بەخۆماڵیکردن لە وزەدا، بە کەشتی خۆمان کاری گەڕانی قووڵ لە دەریادا بەدوای نەوتدا، ئەنجام دەدەین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكی نزیكدا ده‌ست ده‌كرێت به كاری گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا و دۆزینه‌وه‌ی له ده‌ریادا و گوتی: "پشتیوان به‌خوا له كاتێكی نزیكدا، ره‌نگه له مانگی داهاتوودا له مێرسین ده‌ست بكرێت به كاری گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا و دۆزینه‌وه‌ی".