Zuhal Kocalar
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
عه‌نتاب – AA
كه‌مال ئۆزه‌ر كه دوای ته‌واوكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی ٢٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای خۆی دروستكردووه له ئاماده‌كاریدایه بۆ ئه‌وه‌ی "ئامێری ده‌مكردنه‌وه‌ی فسته‌ق"، هه‌نارده‌ی چین بكات كه دوای شه‌ش ساڵ له توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان و ره‌نجكێشان توانیوویه‌تی به‌رهه‌می بهێنێت.
کەمال ئۆزه‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوەیەکە داوایان لێ ده‌كرێت ئه‌و جۆره ئامێرانه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریان داوه تاكو پێداویستی ناوخۆی توركیا پڕنه‌كه‌نه‌وه ئه‌و ئامێرانه به ده‌ره‌وه نه‌فرۆشن و گوتی: "له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا دوو ده‌زگامان بۆ شكاندن و هاڕینی فسته‌ق له ئیسپانیا كردۆته‌وه، به‌ڵام ئامێری ده‌مكردنه‌وه‌ی فستهقمان هه‌نارده نه‌كردووه. گریبەستێكمان له‌گه‌ڵ چین واژووكردووه تاكو ئامێری ده‌مكردنه‌وه‌ی فسته‌قیان پێ بفرۆشین. له كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتان له چین-ه‌وه ئامێر هاورده ده‌كه‌ن، ئێمه بووین به كۆمپانیایه‌ك كه ئه‌و ئامێرانه به چین بفرۆشین".
كه‌مال ئۆزه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌میشه هه‌وڵیداوه شتێك به‌رهه‌م بهێنێت كه له بازاڕدا نییه و كه‌س نه‌یكردووه، گوتی: "تا ئێستا له ناوخۆی وڵات زیاتر له ٢٠ دامه‌زراوه‌مان كردۆته‌وه".