Fatih Gökmen
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
كرككاله - AA
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دان كه له كۆگای كارگه‌یه‌كی ریسایکلینگ لە شاری كرككاله كه‌وتۆته‌وه.
به هۆكارێكی نه‌زاندراو ئاگر له كۆگای كارگه‌یه‌كی ریسایکلینگ له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری كرككاله، كه‌وتۆته‌وه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
تیمه‌كان له هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دان كه به هۆی باوه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌شه‌نه‌ی سەندووه.