Süleyman Elçin
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
ئانتاڵیا-AA
لە ئانتاڵیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌درێت كه له‌و دارستانه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه كه بە دار زه‌یتون چێنراوە.
ئاگر له پاركی زه‌یتون له نزیك ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له گه‌ڕه‌كی ئاهاتڵی له شارۆچكه‌ی كه‌په‌ز سەربە پارێزگای ئانتاڵیا كه‌وته‌وه كه ٢٥ هه‌زار دار زه‌یتون له‌و ناوچه‌یه چێنراوە.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه زۆر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه ناوچه‌كه.
له كاتێكدا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌درێت كه له‌و دارستانه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه، هاووڵاتییانیش شانبه‌شانی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
تیمه‌كانی پۆلیس رێگاكانی ناوچه‌كه‌یان به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخستووه.