Ferdi Türkten
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد، له وڵاتهكهی تا ئێستا ٥٠ ملیۆن دۆز ڤاکسین بەکارهێندراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیوویەتی "بەهێزترین چەک لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا ڤاکسینە. سوپاس بۆ خوا تا ئێستا ٥٠ ملیۆن دۆز ڤاکسینمان بەکارهێناوە. لەڕێگهی هەوڵی کارمەندانی تەندروستی و هەستیاری گەلەکەمانەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە بەکارهێنانی ڤاکسینی تورکۆڤاک دەکەین و پشت بەخوا بەمەیش هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان زۆر بەهێزتر دەبێت و تورکیا دەبێتە خاوەن دواڕۆژێکی تەندروست".