Sabri Kesen,Durmuş Genç
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
موغڵا – AA
لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانی نئاسپاران لە ناوچەی هیسارئۆنو سەربە شاری مارماریس لە پارێزگای موغڵا، زیان بەر دوو هێکتار زەوی گەیشتووە.
بە هۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لە دوو خاڵی دارستانەکە کەوتووەتەوە.
تیمە پەیوەندیدارەکان بە بەکارهێنانی شەش فڕۆکە، نۆ هێلیکپۆپتەر و ١٥ ئۆتۆمبێلی ئاوی قەتیسکراو لە زەوی و ئاسمانەوە توانییان ئاگرەکە دابمرکێننەوە.
دەست کراوە بە ساردکردنەوەی ناوچە ئاگرتێبەربووەکان.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە، زیان بەر دوو هێکتار زەوی گەیشتووە.