Uğur İslamoğlu
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیستانبوڵ، ٥١١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی کۆچبەران و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی خزمەتگوزارییە خۆپارێزییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى ناوەندی قەزا، ئۆپەراسیۆن لە سەرانسەری پارێزگاکەدا بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی ئەنجام درا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٥١١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
دوای تەواوبوونی رێکارییەکانی ئاسایش، کۆچبەرە نایاساییەکان رادەستی ناوەندی دیپۆرتکردنی کۆچبەرانی پارێزگاکە کران.