Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "پێویستە ئێمە رێک بوەستین. ناچەقین بەڵام رێک رادەوەستین. بەوانەی دەیانەوێت بە شێوەی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەمان لێ بکەن دەڵێم 'ئەو رۆژانە تێپەڕین ئیدی. ئیدی تورکیایەک نییە لەبەرامبەر هەڕەشە و گوشارەکانتان چۆکدا بدات. ئێمە تەنانەت رێگە نادەین زیان بە تاڵەمویەکی هاووڵاتییەکیشمان بگەیەنرێت. هەر وڵاتیک هەوڵی ئەوە بدات دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکەشی بکات".
له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی وه‌قفی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست‌دا، ئه‌ردۆغان گوتی: "16ی نیسان رۆژی وه‌رچه‌رخانه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ژنان و لاوانمان له سیاسه‌ت، بیرۆكراسی، بازرگانی و هه‌موو بواره‌كاندا هه‌ڵگرت. ئه‌مڕۆ كچه‌كانمان ده‌توانن به‌ئازادی له ته‌واوی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه گرنگه‌كاندا به‌باڵاپۆشی كاربكه‌ن. له كوێوه بۆ كوێ؟ له كوێوه ده‌ستمان پێكرد و گه‌یشتینه كوێ؟ ئینشائه‌ڵڵا رۆژی باشترمان له پێشدایه. رۆژی 16ی نیسانیش رۆژی بڕیاردانه له‌مه. ئایا ئاماده‌ین بۆ ئه‌مه؟ ئه‌مه گرنگه. 16ی نیسان رۆژی وه‌رچه‌رخانه".
- "ئیدی دابه‌زیون بۆ مه‌یدان"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کەسانێک هەن دەیانەوێت رۆژنامەی دەیلی سەباح نەچێتە پەرلەمانی ئەورووپا. لەبەر ئەمە پڕۆژه‌یاسا پێشکەش دەکەن. ئێستا ئەمانە ده‌بێت وەڵام بدرێنەوە. ئەگەر ئەوان لەوێ نەهێڵن رۆژنامەیەکی ئێمە بچێتە ئەوێ، ئێوه‌ش ده‌بێت لێره‌وه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی له رێگرییه‌كانی ئه‌ورووپا له سیاسەتمەدارە توركه‌كان كرد و گوتی: "ئێستا رێگه به‌وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانمان ناده‌ن له ئه‌ورووپا وتار پێشكه‌ش بكه‌ن. بۆچی؟ چونكه رێگه به‌په‌كه‌كه و فه‌تۆ ده‌ده‌ن قسه بكه‌ن. سه‌رۆكی یه‌كێتیی پارێزه‌ران له توركیاوه ده‌چێته ئه‌وێ و له‌گه‌ڵ درێژكراوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییانهدا كۆده‌بێته‌وه. ئه‌مه كێیه؟ سه‌رۆكی یه‌كێتیی پارێزه‌ران. به‌ناو یاساناس و پڕۆفیسۆر. كه‌واته له‌سه‌ر رێگای راستین".
- "رێگه ناده‌ین زیان له تاڵه قژێكی هاووڵاتییه‌كمان بگات"
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پێویستە ئێمە رێک بوەستین. ناچەقین بەڵام رێک رادەوەستین. بەوانەی دەیانەوێت بە شێوەی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەمان لێ بکەن دەڵێم 'ئەو رۆژانە تێپەڕین ئیدی. ئیدی تورکیایەک نییە لەبەرامبەر هەڕەشە و گوشارەکانتان چۆکدا بدات. ئێمە تەنانەت رێگە نادەین زیان بە تاڵەمویەکی هاووڵاتییەکیشمان بگەیەنرێت. هەر وڵاتیک هەوڵی ئەوە بدات دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکەشی بکات".