Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی جه‌هه‌په و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه گوتی، "هه‌موو هێزه‌كانیان بۆ داواكاری به‌ڕێوه‌بردنی توركیا نییه، ته‌نیا و ته‌نیا سه‌فه‌ربه‌رن بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و دوژمنایهتیهیان كه به‌رامبه‌ر كه‌سیم و ئاك پارتی هه‌یانه. به‌ڵام لێره‌وه به‌یانی ده‌كه‌م كه سه‌رله‌نوێ ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن".
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك لقه‌كانی ئاك پارتیدا ئه‌ردۆغان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یرانه‌وه دوا.
ئه‌ردۆغان گوتی: "له شپرزهییهكهیانهوه تێگه‌یشتووین كه هه‌موو ئومێدیان له‌ئێستادا 24ی حوزه‌یرانه. بیرتان نه‌چێت ئۆپۆزسیۆن له‌م وڵاته‌دا پیاویان زۆره، جگه له‌ناوخۆ له‌ده‌ره‌وه‌ش پیاویان هه‌یه. باش ده‌زانین ئه‌مانه كێن و له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به‌خێوده‌كرێن. با رۆژی بێت خهرمانهكه ده‌ره‌كه‌وێت".
ئه‌ردۆغان گوتیشی، "ته‌نها رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی، ده‌ریخستووه بۆ گه‌له‌كه‌مان كه كێ بۆ ئه‌وان كارده‌كات و كێش به‌رده‌وام به‌دوای فێڵ و تهڵهكهوهیه".
سەرکۆماری تورکیا له‌وتاره‌كه‌یدا رووی ده‌می كرده سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په و پرسیی، "كڵچدارئۆغڵو بۆچی تۆ خۆت كاندید ناكه‌یت؟" و گوتی، "ته‌ماشاده‌كه‌ن كه‌سی سه‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی به‌گوێره‌ی خۆی سهركۆمار ده‌ناسێنێت. تۆ كه گونجاوترین كه‌سی به‌و ناساندنه، بۆچی نه‌بوویت؟ له تۆ باشتر ده‌بێت؟ تۆ خۆت ئه‌و پێناسهیهیت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئینشائه‌ڵڵا 24ی حوزه‌یران بۆ ئێمه ده‌بێته ده‌ستپێكێكی نوێ. هیچ خه‌متان نه‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگەیاند: "ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیربهێنمه‌وه كه قۆناغی نوێی توركیا بریتی ده‌بێت له قۆناغێك كه تیایدا به‌ڕێوه‌بردن به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر، یاسادانان زیاتر ره‌چاوده‌كرێت و دادگا سه‌ربه‌خۆتر ده‌بێت".