Mohammed Baqi Hussein
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی وتاره‌كه‌یدا كه له ناوه‌ندی كو‌لتور و كۆنگره‌ی گه‌لی بێشته‌په پێشكه‌شی كرد، باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كاتژمێر 4:00ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكردووه و گوتی: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر توركیا، ئێمه به گه‌ل و سوپا و پۆلیس و گوندپارێزانمانهوه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه".
ئه‌ردۆغان به‌م جۆره باسی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی سووریا بۆسه‌ر خاكی توركیا كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێستا به‌داخه‌وه په‌لاماره‌كان له سووریاوه بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان له عه‌نتاب و كلیس و هه‌موو ناوچه‌كه، دۆخه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مه‌ی كه له‌ئارادایه. گوتمان ئیدی ئه‌مه دوا جاره و دەبێت كۆتایی پێ بێت و له كاتژمێر 4:00ی به‌یانیی ئه‌مڕۆوه قۆناغه‌كه ده‌ستی پێكرد. ئیدی پێویسته ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن. لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم، ئێوه بیرێک له خۆتان بكه‌نه‌وه".
- "هه‌مو مرۆڤایه‌تی به‌رپرسیاره له‌مه"
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه کە پێویسته هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه و گوتی: ''ئەگەر هەماهەنگیی جیهانیی دژ بە تیرۆر نەیەتە ئاراوە، ئەوا تەواوی مرۆڤایەتی بەرامبەر بەمە بەرپرسیار دەبێت. هەر بۆیە مەرجە پێکەوە رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە. ئێمە هیچ نیەتێکی ترمان نەبووە تائێستا جگە لە درێژکردنی دەستی یارمەتی بۆ براکانمان لە سووریا کە پەیوەندیەکی مێژووییمان هەیە لەگەڵیان''.
- "به‌هه‌ڵواسینی كه‌لیمه‌ی ته‌وحید به نێوچاوانتدا نابیته مسوڵمان"
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا داعش په‌یوه‌ندیی به ئیسلامه‌وه نییه و گوتی: "به‌هه‌ڵواسینی كه‌لیمه‌ی ته‌وحید به نێوچاوانتدا نابیته مسوڵمان. به‌به‌كارهێنانی فه‌رمایشتی خودا نابیته مسوڵمان. ئه‌مانه په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه نییه. ئه‌مانه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌م سه‌ده‌یه‌دا بوونه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه".
- "توركیا رازی نابێت به‌وه‌ی له‌سووریا رووده‌دات"
ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئایندهی سووریا خسته‌ڕوو و گوتی: "ده‌مه‌وێت سووربوونی خۆمان جارێكی‌تر به هه‌موو جیهان رابگه‌یه‌نم. توركیا هه‌رگیز رازی نابێت به‌و گه‌مه‌یه‌ی ده‌خوازرێت له‌سووریا نمایش بكرێت. سوورین له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و به‌ڕێوه‌بردنی له‌لایه‌ن ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌یه‌وه، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات بۆ ئەو مەبەستە بەشێوەیەکی کرداریی هەموو تواناکانمان بەکاربهێنین".