ئیستەنبوڵ
سەرۆکی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا (ئەحمەد جەربا) لە دەیەم کۆنفرانسی گشتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئیستەنبۆڵ باسی کۆنفرانسی جنێف 2ی کرد و گوتی "بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی لە سوریا کۆنفرانسی جنێڤ 2 دەبەسترێ؛ بەڵام تا ئێستا رێکخەری کۆنفرانس کە نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەشێوەیەکی فەرمی داوەتی نەکردوین بۆئەوەی بەشداری کۆنفرانس بکەین"
جەربا رایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، ئێمە دەمانەوەێ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (بان کی مۆن) بەشێوەیەکی فەرمی و تایبەت داوەتمان بکا.
بەرپرسی راگەیاندنی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا (خالد ساڵح) باسی رەوشی سوریا و کۆنفرانسی جنێڤ 2 کرد و گوتی" تا ئێستا رژێمی سوریا ھیچ ھەنگاوێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی نەھاویشتووە، بۆیە دخوازین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بخاتە سەر رژێمی سوریا"
ساڵح باسی گەمارۆکانی بەشار ئەسەد لەسەر ژمارەیەک ناوچەی سوریا و رەوشی گیراوەکان کرد و گوتی "رژێمی سوریا گەمارۆی لەسەر ھەندێک ناوچە داناوە بۆیە ناتوانرێ ھاوکاری مرۆیی بەگەیەنرێتە گەلی سوریا و ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیانی لە گرتوخانەکان بەندکردووە بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین فشار بخاتە سەر رژێمی سوریا واز لەو سیاسەتانەی بھێنێ"