A. Eda Ünlü Özen,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
03 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
ئاگری - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "تورکچێتی و کوردچێتی و لازچێتی و ئەمچێتی و ئەوچێتی نییە. لای ئێمە تەنها و تەنها یەک میللەت هەیە، یەک ئاڵا. بەو پەڕۆ و مەڕۆیانەوە نەیەن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە یاریگای نایم سوله‌یمانئۆغڵو كه شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئاگری ئاک پارتی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌شی هاووڵاتییانی ئاگری كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌بیریهێنایه‌وه كه به زانكۆی ئیبراهیم چه‌چه‌ن زانكۆ هاتووه بۆ ئاگری و گوتی: "له ژووره‌وه مژده‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نم، ئینشائه‌ڵڵا به‌و مژده‌یه به‌شی پزیشكی ده‌هێنینه زانكۆی ئیبراهیم چه‌چه‌ن. لێره‌وه پزیشک بۆ وڵاته‌كه‌مان پێده‌گه‌یه‌نین. كه‌مێك دواكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا هه‌بوو، پشتیوان به‌خودا تا مانگی ئادار ته‌واوی ده‌كه‌ین. ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری به‌شی پزیشكیی زانكۆكه و خوێندكارانی پزیشكی لێره‌وه په‌روه‌رده وه‌رده‌گرن. خه‌ڵكی ئاگری له‌م نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن".
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسیاری له كاری سێ ساڵ و نیوی رابردووی شاره‌وانی كرد له ئاگری و گوتی: "هیچ خزمهتێكتان پێكراوه؟ ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ی هه‌ڵتانبژارد له كوێیه؟ سپارده به كێ بده‌ن ده‌بێت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سپاردهكهتان پێداوه له ئارادا نییه. به‌جێیهێشتووه بۆ یه‌كێك و رۆیشتووه. چیمان كرد؟ ناچار شاره‌وانییه‌كه‌مان راده‌ستی قه‌یووم كرد. ئێستا پارێزگارمان لێره هاوكات قه‌یوومی شارهوانیشه. ئەم 16 مانگه‌ی ماوه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌ركه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات".
ئەردۆغان ئاماژەی بەو وەرچەرخانانە کرد کە لە سەردەمی حکوومەتەکانی ئاک پارتیدا ئەنجام دراون، هاوکات دووپاتیشی کردەوە کە هاووڵاتییانی تورکیا خوازیارن وەک یەک میللەت بن و گوتی:
"تورکچێتی و کوردچێتی و لازچێتی و ئەمچێتی و ئەوچێتی نییە. لای ئێمە تەنها و تەنها یەک میللەت هەیە، یەک ئاڵا. بەو پەڕۆ و مەڕۆیانەوە نەیەن. ئێمە ئەمەیە ئاڵاکەمان. رەنگەکەی خوێنی شەهیدانمانە، مانگەکەی سەربەخۆییمانە، ئەستێرەکەشی شەهیدەکانمان خۆیەتی. یەک نیشتیمان، ٧٨٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە یەک نیشتیمانە. هەوڵیان دا نیشتیمانمان دابەش بکەن. رێگەمان نەدا بەوانەی هەوڵی دابەشکردنی نیشتیمانیان داین.
هەر لە شاخی تەندورەکەوە بیگرن تا جودی، گابار و بەستلەر دەرەلەر هەموو تیرۆریستانمان ناشت، بەردەوام دەبین لە ناشتنیشیان. ئەوانەی خۆشگوزەرانی گەلەکەم، هاووڵاتییانم دەکەنە ئامانج، با بزانن کە لەبەرامبەریان دەوەستینەوە. ئاسایی شەهیدانمان دەبێت لەگەڵ کەمئەندامی سەنگەر، ئەم میللەتەش خۆیان شەهیدن و کەمئەندامی سەنگەرن. خوا لێیان رازی بێت. هەموو پێکەوە با یەکڕیزیمان بپارێزین. ئێمە یەکترمان خۆشدەوێت لە پێناو خوادا نەک تەنها لەبەر ئەوەی تورکە یان کوردە. ئەگەر ئاوەها بیکەین ئەوا رزگارمان دەبێت. ئەگەر نەتەوەچێتی و رەگەزپەرستی بکەین، بە هیچ کوێ ناگەین. یەزدان بۆیە بە نەتەوەیی جیا دروست کردووین تاکو لەگەڵ یەک، یەکتر بناسین. گەورەیەتی تەنها بە نزیکیە لەخواوە.
یەک دەوڵەت، ... جگە لە دەوڵەتی کۆماری تورکیا هیچ دەوڵەتێکی ترمان نییە. لەگەڵ ئەم دەوڵەتەدا یەکمان گرت و یەکدەگرین، ئاوا بەردەوام دەبین. ئینشائەڵڵا لەژێر ئەم چەترەدا پێکەوە بەرێ دەکەوین. ناتوانن دابەشمان بکەن، ناتوانن بانگەکەمان بێدەنگ بکەن. ناتوانن خۆشەویستی نێوانمان لەناو بەرن.
یەک دەبین، رێک دەبین، مەزن دەبین و برادەبین هەموو پێکەوە تورکیا دەبین.