Semra Orkan,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه به‌ده‌ست هاتووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدراوه و تیایدا ئه‌ردۆغان و عه‌باس پێگه‌ی قودس و دواپێشهاته‌كانی فه‌ڵه‌ستین-یان تاوتوێ كردووه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێویسته له پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتیی هه‌میشه‌یی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌نێو سنووره‌كانی 1967دا فهڵهستینێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێت كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە کە پاراستنی شكۆ و پیرۆزیی قودس و حه‌ره‌می شه‌ریف بۆ هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی گرنگه. جه‌ختیشی كردووەتەوە کە پێویسته له‌و بابه‌ته هه‌ستیاره‌دا یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشێل نه‌كرێن.
سەرکۆماری تورکیا راشیگه‌یاند، هه‌میشه توركیا پشتگیریی برا فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی ده‌كات له مافه رهواكانیدا و، هه‌ڵگرتنی جڵهوگیرییهكانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، هاوكاری باش ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتی.
مەحمود عه‌باس-یش سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد بۆ پشتگیرییه‌كانی.