Mümin Altaş
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە كاتى گەڕانەوەى لە گەشتەكەى لە ئۆكرايناوە لە ناو فرۆكەكەدا بۆ رۆژنامەنوسان دوا.
ئه‌ردۆغان،سەبارەت بەھێرشەکەی ئیدلب گوتى: "ئەمە بەتەواوی پێشێڵکردنی رێککەوتنی ئیدلب-ە. بە دڵنیایییەوە ئەمە بۆ رژێمیش دەرئەنجامی لێدەکەوێتەوە".
سەبارەت بە وەڵامدەنەوەى هێرشەكانى رژێمى سووريا، ئەردۆغان گوتى:
"پێموایه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان وانه‌یه‌كی جددییه بۆ ئه‌مانه (رژێمی ئه‌سه‌د)، به‌ڵام ناوه‌ستین، به‌هه‌مان مكووڕییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌مه".
ئەردۆغان، ئاماژەى بە گرنگى خاڵەكانى چاودێرى توركياى كرد لە ئيدلب و گوتى: "خاڵه‌كانی چاودێریی سه‌ربازییمان به دڵنیایییه‌وه رۆڵێكی ئێجگار گرنگییان هه‌یه و له جێگه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه. پشتیوانیی پێویست ئه‌نجامده‌درێت".
دەربارەى ئەگەرى رووبەرووبونەوەى سەربازى لە نێوان توركيا و رووسيا، ئەردۆغان گوتى:
"له‌م قۆناغه‌دا پێویست ناكات له‌گه‌ڵ رووسیادا بكه‌وینه پێكدادان یان كێشمه‌كێشێكی جددییه‌وه. له‌گه‌ڵ رووسیادا كاری زۆر جددیی ستراتیجییمان هه‌یه".