İlkay Güder
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی دەکات له سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی.
دوێنێ له ئیستانبول ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد له‌باره‌ی گواستنه‌وه بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی.
دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و ژمارەیەک له وه‌زیران و بیرۆكراته‌كان به‌شداریان كرد و تیایدا تاوتوێ بابهتهكان له‌باره‌ی سیستمی نوێ كرا، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دەولەت باخچه‌لی كۆده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كاتژمێر 16:00 له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستپێده‌كات.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.