İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2017
تونس - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی كاتژمێر دووی دوای نیوە شه‌و به كاتی توركیا، گه‌یشته تونس كه دواین وێستگه‌ی گهشتهكهیهتی بۆ کیشوەری ئه‌فریقا.
هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس، خه‌میس جهێناوی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌ركۆماری تونس، ئەزهەر قورەوی شابی و پارێزگاری تونسی پایەخت، شازلی بوعەلاق و سه‌رۆك شاره‌وانی تونس، سه‌یفوڵڵا ئەسڕەم و به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆتۆكۆڵهكانی ده‌وڵەت، مونزیر مامی و باڵیۆزی توركیا له تونس، عومه‌ر فاروق دۆغان و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه له فڕۆكه‌خانه پێشوازییان له ئه‌ردۆغان كرد.