Cankut Taşdan
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی قاچاغچیەتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، گرووپێكیان خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت قاچاغچییەتیان بە ماددی ئه‌تۆمی كردووه.
تیمه‌كان ئۆتۆمبێلی گرووپه‌كه‌یان له شارۆچكه‌ی پورساكلار راگرت و پشكنینیان ئه‌نجامدا.
له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینه‌دا بڕی یەک كیلۆ و 441 گرام مادده‌ی "كالیفۆرنیۆم" ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلار بوو و گرووپه‌كه به‌نیازبوون بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی توركیا و بیفرۆشن.
هاوكات چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیركران.
به‌رپرسانی ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆمی توركیا، زانیاری ئه‌وه‌یاندابوو به به‌رپرسانی ئاسایش كه مادده‌ی "كالیفۆرنیۆم" ته‌نها له ئه‌مریكا و رووسیا به‌رهه‌مده‌هێنرێت و گرنگرییهكی ستراتیجی هه‌یه و بوارێكی دیاریكراوی هه‌یه بۆ به‌كارهێنان.
پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مادده‌كه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
مادده‌ی كالیفۆرنیۆم، یه‌كێكه له ترسناكترین توخمه تیشکدەرەکان كه له سروشتدا نییه و رادیۆئه‌كتیڤی لەنێودایه.