Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
له‌کاتێکدا تورکیا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی رۆژی یه‌ی تشرینی دووه‌م ئاماده ده‌کات، ماوه‌ی ده‌نگدان له 54 وڵات و 113 نوێنه‌رایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سبه‌ینێ کۆتایی دێت. ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوی خۆیان تۆمار کردووه له رۆژی 8ی تشرینی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستیان به ده‌نگدان کردبوو.
به‌پێی ئه‌و رۆژانه‌ی که له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه بۆ ده‌نگدان دیاری کراوه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له هه‌ریه‌ک له ئیمارات، بۆسنه‌و هه‌رسک، جه‌زائیر، ئیسرائیل، کازاخستان، قیرغیزستان، مه‌قه‌دۆنیا، رووسیا و یۆنان ده‌ژین ده‌توانن ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌ونه‌ش که له‌هه‌ریه‌ک له ئه‌لبانیا، ئازه‌ربایجان، به‌حرێن، کۆماری چیک، چین، فینله‌ندا، باشووری ئه‌فریقیا، جۆرجیا، ئێران، ئێرله‌ندا، ئیسپانیا، ژاپۆن، قه‌ته‌ر، کۆسۆڤۆ، کوێت، لوبنان، هه‌نگاریا، میسر، ئۆزبه‌کستان، پۆڵه‌ندا، سوودان، تایله‌ند، ئۆکراینا، عوممان، ئوردن و نیوزله‌ندا ده‌ژین سبه‌ینێ ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
به‌وشێوه‌یه‌ش پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تورکیا که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین له 54 وڵات و 113 نوێنه‌رایه‌تی کۆتایی دێت.
- کاتی ده‌نگدان درێژکرانه‌وه و ژماره‌ی کابینه‌کانی ده‌نگدان زیاد کران.
هاوکات دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌مه‌بەستی ئه‌نجامدانی ئاسانکاری بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کاتی ده‌نگدان و کابینه‌کانی نێو نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی له رۆژانی 24و 25ی تشرینی دووه‌مدا، زیاد کرد.