Muhammet Ali Kemal
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکیدا بۆ سه‌ر به‌رپرسی لقه‌کانی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ، 20 که‌س ده‌ستگیرکران.
تیمه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا و دوای بوونی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن و گه‌ڕان، ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی لقی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په و ژماره‌یه‌ک ئه‌دره‌سی دیکه ئه‌نجامدا.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا 20 که‌س ده‌ستگیرکران که سه‌رۆکی لقی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په ئایسه‌ل گوزه‌ل یه‌کێکیانه.
دوای ئه‌وه‌ش که گومانلێکراوه‌کان پشکنینی ته‌ندروستییان بۆ کرا، برانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.