Sangar Hamad Azeez
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە -AA
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەی قەندیل لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و لە ئاکامدا ژمارەیەک جبەخانە و حەشارگەی پەکەکە لەناوبران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە سەربازییەکان وەرگیراون لە نێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ کاتژمێر٢٢:٠٠ شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەی قەندیل ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک جبەخانە و حەشارگە لەناوبران.