Selma Kasap,Aladdin Mustafaoğlu
31 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی ئەفسانەبوو لە شەڕی دژبە تیرۆر، بەو پێیەی توانای ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەناوبراوە.
یاشار گولەر بەبۆنەی ساڵی نوێیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە تورکیا، سەرکەوتووترین قۆناغ لە مێژووی خۆیدا لە شەڕی دژبە تیرۆردا بەخۆوە دەبینێت.
ڕاشیگەیاندووە: "خوێنی هیچ شەهیدێک لەسەر زەوی نامێنێتەوە و هەموو تیرۆریستان دەبێ باوجی کردەوەکانیان بدەن".
وەزیری بەرگریی تورکیا جەختیشی لەوە کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانیان بە ئامانجی لەناوبردنی تیرۆریستان لە ناوچەکە، بەردەوام دەبن.