Sarp Özer
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە ناوچەکانی دەریک، شنگال و قەرەچووغ لە باکووری عێراق و سووریا، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی "هەڵۆی زستان" بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆر کە وەک بنکە بەکارهێنراون، ئەنجامدرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بەمەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە/یەپەگە و رێکخراوەکانی دیکە، نەهێشتنی ئەو هێرشانەی لە باکووری عێراق و سووریاوە دەکرانە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوور، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لەژێر رۆشنایی مافی خۆپاراستن کە لە ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی "هەڵۆی زستان" بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆر بەڕێوەچوو لە ناوچەکانی دەریک، شنگال و قەرەچووغ کە لە باکووری عێراق و سووریا لەلایەن تیرۆریستانەوە وەک بنکە بەکارهێنراون''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەو ئامانجانە کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کراونەتە ئامانج و هاتووە ''لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی "هەڵۆی زستان"دا پەناگە، حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل، کۆگای چەک و تەقەمەنی و بەناو بارەگا و کەمپی مەشقی تیرۆریستان کرانە ئامانج''.
لە لایەکی دیکەوە، پێش راگەیەندراوەکە وەزارەتی بەرگریی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە ''تیرۆریستان لانەکانیان بەسەریاندا دەڕووخێت''.