Şükrü Gündüz
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە ئیستانبوڵ، ٢٠ کەس دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆسەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ئەنجامیاندا لە قەزای غازی عوسمان پاشا، ٢٠ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە پۆلیسی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەشداربوون، هەڵمەت بۆسەر ٣١ ناونیشان ئەنجام درا و ٢٠ گومانلێکراو دەستگیرکران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا.
لە دوای پشکنینی پزیشکیی، گومانلێکراوان گواسترانەوە ئاسایش.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێلیکۆپتەرەکانی پۆلیس پشتیوان بوون.