Sangar Hamad Azeez
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
ئێشکگرتنی هاووڵاتییان لە دژی کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە شوێنە جیاجیاکانی ئیستانبوڵ، درێژەی هەیە.
هاووڵاتییان رۆژانە لەگەڵ ئاوابوونی خۆر روو لە مەیدانی تەقسیم دەکەن و لە دژی کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی هوتاف دەڵێنەوە و گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.
لەم چوارچێوەیەشدا شارەوانی ئیستانبوڵ پلاتفۆرمێکی لەناو مەیدانی تەقسیم دامەزراندووە و تێیدا ئەو شیعرانە بۆ هاووڵاتییان دەخوێنرێتەوە کە پێشتر سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان خوێندونەتییەوە.
هاووڵاتییان بەردەوام هوتافی "بەرامبەر بە کودەتاکاران دەوەستینەوە"، "سەربەرزبە میللەت لەگەڵ تۆداییە"، "گەورەترین سەرباز، سەربازی ئێمەیە"، "یاسای لەسێدارەدانمان دەوێت"، "شەهیدەکانمان نامرن و وڵاتمان دابەش نابێت" و "نەخێر بۆ کودەتا" دەڵێنەوە.
ئەوەی جێی سەرنجە لە گردبوونەوەکاندا چەندین کەسی بیانی بەدیدەکرێن کە لەگەڵ ئاڵای وڵاتی خۆیان، ئاڵای تورکیاش بەرز دەکەنەوە".
هاوکات ژمارەیەک خێرخواز و دام و دەزگا ناوبەناو خواردن و خواردنەوە بەسەر ئامادەبووانی مەیدانەکە دابەش دەکەن.