Mohammed Baqi Hussein
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
له گوتەیەکیدا بۆ رۆژنامه‌ی Wall Street Journalی ئه‌مریكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم نیگه‌رانیی خۆی راگەیاند له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له دوای هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا و لەمبارەوە گوتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وام داوای به‌ڵگه‌مان لێ ده‌كات. كاتێك 265 كه‌س كوژراون و به تانكه‌كان به‌سه‌ریاندا رۆیشتوون، ئیدی پێویستتان به چ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێت؟ به‌ڵگه‌كان روونن. گومانلێكراوانی كوده‌تاكه دانی پێداده‌نێن كه فه‌رمانه‌كه‌یان له فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه وه‌رگرتووه".
یڵدرم له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاوه له توركیا بۆ رۆژنامەی Wall Street Journal زیاتر دوا و ناوبراو له ریپۆرتاژهكهدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، په‌لاماره‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر چۆن كاریگەریی بەسەر گه‌لی ئه‌مریكاوە دانا، هه‌وڵی كوده‌تای 15ی ته‌مووزیش به‌و جۆره گه‌لی توركیای هه‌ژاندووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی له بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن و ئه‌وبه‌ڵگانه كرد كه ئه‌مریكا داوایان ده‌كات و گوتی: "به‌ڵگه‌كان روونن. ئێمه ده‌زانین كه ئه‌وان به‌رپرسن له په‌لاماره ناپاكانهكانی دژی گه‌لی توركیا".
هه‌روه‌ها ناوبراو ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌م باره‌وه گرت و دەڵێت: "ئه‌مریكا به‌رده‌وام داوای به‌ڵگه‌مان لێده‌كات. كاتێك 265 كه‌س كوژراون و به تانكه‌كان به‌سه‌ریاندا رۆیشتوون، ئیدی پێویستتان به چ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێت؟ به‌ڵگه‌كان روونن. گومانلێكراوانی كوده‌تاكه دانی پێداده‌نێن كه فه‌رمانه‌كه‌یان له فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه وه‌رگرتووه. نیگه‌رانین له تێڕوانینی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م بابه‌ته. تێناگه‌ین ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سه بۆچی راده‌ست ناكاته‌وه".
یڵدرم راشیگه‌یاند كه دۆسیه‌كانیان سه‌باره‌ت به داواكاریی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن بۆ ئه‌مریكا ناردووه.