Muhammet Ali Kemal
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبدا، بڕیاری دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە کارمەندامی هەریەک لە دادگاکانی ئیستانبوڵ، باکرکۆی و غازی عوسمان پاشا درا.
لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ، پۆلیس دەستی کرد بە راپەڕاندنی ئەرکەکانی بەمەبەستی دەستگیرکردنی ١٧٣ کارمەندی ئەو سێ دادگایە.
تیمەکان لە ژووری گومانلیکراوەکاندا لە دادگاکان و لە ماڵەکانیان پشکنین ئەنجامدەدەن، پۆلیس کەلوپەل و کۆمپیوتەرەکان دەپشکنێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا هەفتەی رابردوو چوار کەس دەستگیرکرابوون.