Hüseyin Bağış,Halil Demir,Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
"تیمەکانی دانوستان" کە سەر بە هۆبەی پاراستنی بەرزە پردەکانی گەرووی ئیستانبوڵن لە میانی سێ ساڵدا، ٦٤٥ کەسیان رزگارکردووە کە ویستوویانە لە پردەکانەوە خۆیان هەڵبدەنە خوارەوە و خۆکوژیی بکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، بەرێوەبەرایەتی هۆبەی پاراستنی بەرزە پردەکانی گەرووی ئیستانبوڵ لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٥دا، بڕیاری پێکهێنانی تیمی دانوستانی دا بە مەبەستی رێگرییکردن لە رووداوەکانی خۆکوشتن لە هەریەک لە پردەکانی ١٥ی تەمووز، فاتیح سوڵتان مەهمەت و یاووز سوڵتان سەلیم.
لە تیمەکانی دانوستاندا، ٢٤ پۆلیس ئەرکیان دراوەتێ کە دژی رووداوەکانی خۆکوشتن مەشقیان پێکراوە و لە چاوپێکەوتنەکاندا سەرکەوتوو بوون.
تیمەکان مەشقیان لە هەریەک لە بوارەکانی دەروونناسی، مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکاندا، قایلکردن، زمانی جەستە و کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی پێکراوە و کار بۆ ئەوە دەکەن ئەو کەسانەی لە پردەکانەوە هەوڵی خۆکوشتن دەدەن، پەشیمان بکەنەوە.
تیمەکانی دانوستان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دانوستانیان لەگەڵ ٦٥٤ کەسدا کردووە کە چوونەتە سەر پردەکان بە مەبەستی خۆکوشتن. تیمە شارەزاکان لە ئەنجامی هەوڵی دوور و درێژ و تاقەتپڕوکێن، توانیویانە ٦٤٥ کەس لە خۆکوژیی پەشیمان بکەنەوە.
مەهمەت عەلی دەمیر یەکێکە لەو پۆلیسانەی لە دوای مەشقێکی زۆر، دەستیکردووە بەکار لەنێو تیمەکانی دانوستاندا. ئەو ئاماژەی بەوەکرد لە کاتی رووداوەکانی هەوڵی خۆکوشتندا یەکەم کاریان ئەوەیە ئەو کەسە بناسن کە هەوڵی خۆکوژییەکە دەدات.
باسی لەوەشکرد دوای ئەوەی کە زانیارییان سەبارەت بە ناسنامەی کەسەکە دەستدەکەوێت..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.