Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2015
په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی بۆ شاری ئیستانبوڵ ئیسماعیل قەهرەمان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
له خولی سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌رله‌ماندا به به‌ده‌ستهێنانی 316 ده‌نگ قەهرەمان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
ناوبراو له‌دایكبووی 1940ی پارێزگای ریزه‌یه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له كارابوك و دواناوه‌ندی له ئیستانبوڵ ته‌واو كردووه. ناوبراو ده‌رچووی به‌شی یاسای زانكۆی ئیستانبوڵه.
ئیسماعیل قەهرەمان له هه‌ڵبژاردنی گشتیی ساڵانی 1995 بۆ 1999، ئه‌ندامی خوله‌كانی 20م و 21ی په‌رله‌مان بووه بۆ شاری ئیستانبوڵ. ئەو سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی پارته‌كانی ره‌فاح و فه‌زیله‌تی كردووه و ئه‌ندامێتی له لیژنه‌كانی ده‌ستوور و په‌روه‌رده، كولتوور، لاوانی وه‌رزشی كردووه. ئیسماعیل قەهرەمان زمانی ئینگلیزی ده‌زانێت، خێزانداره و باوكی 4 منداڵه.