Ruslan Rehimov
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
باكو - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێت ببه‌سترێته‌وه به هێڵی ئاسنی باكو-تبلیس-قه‌رس.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-ئازه‌ربایجان-جۆرجیا-ئێران و شه‌شه‌مین كۆڕبه‌ندی جیهانیی باكودا له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا، ئازه‌ربایجان، جۆرجیا و ئێران بۆ یه‌كه‌مجاره كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی رۆڵی گرنگی توركیا و ئازه‌ربایجانه له ناوچه‌كه‌دا.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "نهخشهڕێگاكهمان، پڕۆژه‌كانی ژێرخان، هاتوچۆ، وزه، ئابووری، بازرگانی و گومرک و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له‌خۆده‌گرێت. له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا هه‌ر چوار وڵات له‌وباره‌وه هه‌نگاوی هاوبه‌ش ده‌نێین. هێڵی ئاسنی باكو-تبلیس-قه‌رس كرایه‌وه. ئێستا ئێرانیش ده‌یه‌وێت ببه‌سترێته‌وه به‌م هێڵه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی شه‌شه‌مین كۆڕبه‌ندی جیهانیی باكو گوتی:
"جیاوازییه‌كانمان دهوڵهمهندیمانه. وه‌ك چۆن له توركیا و ئازه‌ربایجان به‌دیده‌كرێت، پێویسته فێری پێكه‌وه‌ژیان بین و رێز له‌یه‌كتر بگرین. ده‌كرێت بیروباوه‌ڕ و نه‌ژادی جیاجیامان هه‌بێت، به‌ڵام دوژمنی یه‌كتر نین".