Selma Kasap,1 23
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی پێشهاته‌كان بۆ TRT Haber دوا.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن لە له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون گوتی: "ده‌یانویست عه‌فرین بكه‌نه قه‌ندیلێكی تازه. ئه‌مه به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌باربرا. بازنه‌كه بۆ تیرۆریستان ته‌واو ته‌سكبووه‌ته‌وه. پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ناوه‌ندی عه‌فرینیش به‌ته‌واوی له تیرۆریستان پاكبكرێته‌وه".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وامه و گوتی: "تاكو ئێستا له‌ڕووی جوگرافیاوه، سه‌دا 70ی عه‌فرین ئاسایشی تیادا ده‌سته‌به‌ركراوه".
له‌باره‌ی لەسەرکارلادانی رێکس تیلەرسن لە پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئیبراهیم كاڵن گوتی: ""دامەزراندنی پۆمپیۆ لە شوێنی تیله‌رسن به واتای وازهێنان له‌و چوارچێوه‌یه نایه‌ت كه له‌سه‌ری رێككه‌وتووین".