Sangar Hamad Azeez
15 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری (CAN) کاتژمێر ٩:١٠ خولەک بەکاتی ناوخۆی تورکیا بەرەو باکو پایتەختی ئازەربایجان بەڕێ کەوت.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ لە لایەن جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و پارێزگاری ئیستانبوڵ، وەسیپ شاهین و ژمارەیەک بەرپرسانەوە بەڕێکرا.
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار یاوەری ئەردۆغان دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان.