Mazın Asad
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ناساندنی پرۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی میراتی کەلتووری لە لایەن شارەوانی فاتیح لە ئیستانبوڵ، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی پێکھاتەی ستونی شارەکان رایگەیاند: "تکا لە پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانمان دەکەم لە پارێزگا و شارۆچکەکانماندا رێگە بەو پێکھاتە ستونیانە نەدەن. لەو بابەتەدا لە تێگەیشتنی ئەندازیاریماندا ئەندازیاری ئاسۆیی بنەمایە، ئێمە دەبێت تیشک بخەینە سەر ئەوە. ئەگەر لە دەرەوەی مەرجەکان تیشکمان خستە سەر ئەوە دەبینن کە شارەکانمان جوانتر و، زۆر جیاوازتر بوون. ناتوانین زیاتر ئارامبگرین بەرامبەر پیسبوونی شارەکانمان بە بینای ناشرین. نابێت رێگە بدەین گوندەکانمان و ھەوارەکانمان بینای ناشرینی تێدا دروستبکرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئاشکرایە کە ئەوانەی لە فاتیح سەدان مزگەوتیان رووخاند، ئەوانە بوون کە نکۆڵییان لەو مێژووە دەکرد. ئەوان رووخاندیان و ئێمە بنیاتی دەنێینەوە، دەیژێنینەوە. ئەو عەقڵیەتە رووخێنەرە کام عەقڵییەت بوو؟ ئاشکرایە عەقڵییەتی جەھەپە بوو".
ئەردۆغان ھەر لەوبارەیەوە گوتیشی: "کاتێک باسی نۆژەندکردنەوە دەکرێت، دیمەنێک دێت بە مێشکماندا کە ناخمان ئازار دەدات. سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکانمان، ھێشتا نەماتوانیوە رێگەی لە جەللادەکانی کولتوور و مێژوو بگرین".