Kaan Bozdoğan
02 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، ئەنجامدا.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی هەنگاوەکانی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-رووسیا کراوە.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و پوتیندا، هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشهاتەکان، لە پێش هەموویانەوە سووریا و لیبیا و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کراوە.
هەردوو سەرۆک، لە میان پەیوەندییەکەدا پێداگریی خۆیان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان تورکیا-رووسیا لە هەموو بوارەکاندا نوێکردەوە.