Burak Akay
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
چاناککالە - AA
بەهۆی بوونی تەمێکی زۆر، گەرووی چاناککالە بە هەردوو ئاراستە بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرا.
کاتەکانی بەیانی تەم لە ناوچەکە زیادی کرد و بەهۆیەوە مەودای بینین لە دەریادا دابەزی.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەکانی هاتوچۆی کەشتی لە گەرووی چاناککالە، لەڕێگەی ئامێری بێ تەلەوە کاپتنی ئەو کەشتییانەی ئاگادارکردەوە کە لە باکوور و باشوورەوە دەچوونە گەرووەکەوە و هۆشداری پێدان لە داخستنی گەرووەکە بە هەردوو ئاراستەدا.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی تەمەوە گەشتی کەشتی لەنێوان لاپسەکی-گەلیبۆڵو بە شێوەیەکی کاتیی داخرا.