Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بەهەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە رایگەیاند: ''لەجیهاندا ژمارەیەک وڵات هەبوون کە هێشتا هەوڵیان دەدا ئەمە بە یارییەک کە من ئەنجاممدابێت، نیشان بدەن. چۆن دەکرێت فێڵێک بۆ مردن سازبکرێت؟ چۆن دەکرێت کارێکی لەوجۆرە بکەیت کە بزانی خۆت دەمریت؟ هێلیکۆپتەر و فڕۆکە بەدواماندا دەهات، ئەمە چۆن کارێکە؟ ئەمانە نەیانتوانی ئێمە بناسن، ناشتوانن بمانناسن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەردەم شارەوانی کازاندا، لە گوتەیەکیدا بۆ هاووڵاتییان، ئاماژەی بەوەکرد ئەو کەسانەی لەشەوی 15ی تەمووزدا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە، رژانە سەر شەقامەکان و شەهیدبوون، گوتەی دایک و هاوسەری ئەو شەهیدانە لەکاتی سەردانیاندا بەمەبەستی سەرەخۆشیکردن لێیان، هیوا و ئومێدی ئەوانی زیاتر کردووە.
لەدرێژەی گوتەکانیدا ئەردۆغان رایگەیاند:
''لەجیهاندا ژمارەیەک وڵات هەبوون کە هێشتا هەوڵیان دەدا ئەمە بە یارییەک کە من ئەنجاممدابێت، نیشان بدەن. چۆن دەکرێت فێڵێک بۆ مردن سازبکرێت؟ چۆن دەکرێت کارێکی لەوجۆرە بکەیت کە بزانی خۆت دەمریت؟ هێلیکۆپتەر و فڕۆکە بەدواماندا دەهات، ئەمە چۆن کارێکە؟ ئەمانە نەیانتوانی ئێمە بناسن، ناشتوانن بمانناسن. ئێمە پشتیوان بەخوا کاتێک وڵاتەکەمان گەیاندە ئامانجەکانی ساڵی 2023، ئەوان ئەو کاتە زۆر باشتر دەزانن کە جیهان چییە''.
''لەئێستادا 15ی تەمووز زۆر شتی لەرووی ماددی و مەعنەوییەوە فێرکردین. هەموو شتێک کە روودەدات خێرێکی تێدایە. ئێوە وا دەزانن کارێکی خراپە، بەڵام خێرێکی تێدایە. وا دەزانن کە خێری پێوەیە بەڵام شەڕی تێدایە. ئەمە فەرمانی خواوەندە. لەئێستادا ئێمە بەم تێگەیشتنەوە بەردەوامین لەسەر رێگەکەمان. ئێمە باوەڕمان بەشتێکی دیکەش هەیە، بێ هیوا نەبووین لە میهری خوا و بێ هیواش نابین. چونکە ئەم وڵاتە هێشتا لەو ئاستەدا نییە کە شایەنییەتی. وڵاتەکەمان بەرزتر دەکەینەوە''.