Salih Bilici
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "وەک چۆن عەرەبەکانی سووریامان بۆ داعش جێنەهێشت، کوردەکانی سووریاش بۆ ستەمی پەکەکە/پەیەدە جێناهێڵین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوەندی کو‌لتوور و کۆنگرەی گەل لە بەشتەپەی ئەنقەرە لە رێورەسمی دانانی هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئەو لاوانەی کە سوودیان لە پارێزبەندیی دەوڵەت بینیوە لە دامەزراوە گشتییەکاندا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان رایگەیاند "لە قۆناغی داهاتووشدا، تا ئەو کاتەی لەم وڵاتەدا تاکە هاووڵاتییەکی بێخاوەنمان، مرۆڤێکی دەستکورتمان دەمێنێت، درێژە بە کارەکانمان دەدەین".
هەروەها گوتی: "چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی 16 ساڵی توركیا كه تێمانپه‌ڕاندووه، ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه له خانه‌ی ده‌ستكه‌وتی گه‌له‌كه‌ماندا تۆماركرابێت، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه له ناوچه‌كه‌مان و جیهاندا بۆ سه‌دان ملیۆن كه‌س بووه‌ته ئومێد و رۆشنایی. سته‌مدیده‌كان كه له‌ژێر چه‌پۆكی سته‌مكاراندا داكه‌وتوون، به رووانین له هه‌ڵوێستی مه‌ردانه، بڵند و شكۆی توركیا راچڵه‌كین و زیندووبوونه‌وه. ئه‌و غه‌ریبانه‌ی له نه‌بوونی، هه‌ژاریدا ده‌تلانه‌وه له سایه‌ی ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی رووی له وڵاته‌كه‌مان كرد نموونه‌یان وه‌رگرت. زۆرێك له كۆمه‌ڵگاكان كه تێكۆشان بۆ ئازادی، بوێریان له خه‌باتی توركیا وه‌رگرت كه دژبه حه‌وت ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامیده‌دا".
جەختی لەوەشکردەوە "كێشه‌ی سووریا كێشه‌ی ئازادییه، كێشه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكه" و گوتی: "وەک چۆن عەرەبەکانی سووریامان بۆ داعش جێنەهێشت، کوردەکانی سووریاش بۆ ستەمی پەکەکە/پەیەدە جێناهێڵین".
هەروەها گوتی: "تورکمانەکان خۆیان لە خۆیاندا برای رەسەنی ئێمەن، بەدڵنیاییەوە ئاسایش و خۆشگوزەرانی ئەوان کێشەی ئێمەیە".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئاسایش و خۆشگوزەرانیی عەرەبەکانی سووریا وەک کێشەی خۆمان تەماشا دەکەین. کێشەی کوردەکان بە کێشەی خۆمان دەزانین. ئێمە ئێستا بۆچی لە سووریا بوونمان هەیە؟ بۆ ئەوەی ئازادیی برا عەرەبەکانمان بۆ خودی خۆیان بگەڕێنینەوە، بۆ ئەوەی ئازادیی برا کوردەکانمان بۆ خودی خۆیان بگەڕێنینەوە نەک بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان".