Ramal Mahmood
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە-AA
دوای ئەنجامدانی گەشتێک بۆ سێ وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەفریقا، کاتژمێر ٠٧:١١ ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی یاوەری بەفڕۆکەی تایبەتی "TUR" گەڕانەوە ئەنقەرە.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخری کاسرگا و بەڕێوەبەری خامەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان و پارێزگاری ئەنقەرە، ئەرجان تۆپاجا و سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، مەلیح گۆکچەک و بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ئەنقەرە، مەحموود کارائاسڵان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە پێشوازی لێکرا.
شاندی یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان پێکهاتبوون لە ئەمینە ئەردۆغان-ی هاوسەری و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووری، نیهات زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک.