Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
- لە ١٥٦ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، سوپای تورکیا لە باکووری سووریا ٢٠٦ پێگەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی لەناوبرد و ٢٣ تیرۆرستی رێکخراوەکەی کوشت.
- لە ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزی ئاسمانیی تورکیاشدا، ژمارەیەک پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ھەریەک لە ئەلباب و بزاعە بۆردومان و خاپوور کران کە پێکھاتبوون لە ١٩ بینا کە وەک شوێنی حەوانەوە بەکارھاتبوون، حەشارگەیەک، جبەخانەیەک و کارگەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل.
لە ١٥٦ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، سوپای تورکیا لە باکووری سووریا ٢٠٦ پێگەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی لەناوبرد و ٢٣ تیرۆرستی رێکخراوەکەی کوشت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٥٦ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٠٦ شوێنی حەوانەوە، سەکۆی بەرگریی، جبەخانە و ئۆتۆمبیلی چەکدارانی داعش کە پێشتر دیاریی کرابوون، کرانە ئامانج و لەناوبران.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزی ئاسمانیی تورکیاشدا، ژمارەیەک پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ھەریەک لە ئەلباب و بزاعە بۆردومان و خاپوور کران کە پێکھاتبوون لە ١٩ بینا کە وەک شوێنی حەوانەوە بەکارھاتبون، حەشارگەیەک، جبەخانەیەک و کارگەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل.
لەئەنجامی ھێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانیشدا بەدرێژایی رۆژ، ٢٣ تیرۆریستی داعش کوژران.
لەلایەکی دیکەوە ٦٠ بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٢٠٩ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و ٥٥ مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.