Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
سامسون - AA
سەرۆکی گشتی جەهەپە دەوڵەت باخچەلی گوتی: "بە ئیزنی خودا لە ٢٤ی حوزەیراندا ١٣مین سەرکۆمار بە یەک خول هەڵدەبژێردرێت. ئەو کەسەش بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبێت".
باخچەلی بەشداری لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکە کرد لە شاری سامسۆن و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ناوبراو گوتی: "بە ئیزنی خودا لە ٢٤ی حوزەیراندا ١٣مین سەرکۆمار بە یەک خول هەڵدەبژێردرێت. ئەو کەسەش بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبێت".
باخچەلی رەخنەی لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن گرت و گوتی: "جەهەپە، هەدەپە. پەکەکە و فەتۆ کۆبوونەتەوە هەمان شت دووبارە دەکەنەوە. ئەوان هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ یەک نییە، ئەوانە خێریان پێوە نییە، داهاتوویان نییە، تەنانەت هیوایەکیشیان لێ بەدیناکرێت. ئێمە دەڵێین هاوپەیمانی کۆماریی، ئەوان ئامانجیان ئەوەیە ئەو هاوپەیمانییە بە دینامیت لەناو ببەن".
سەرۆکی گشتی مەهەپە گوتیشی: "هەڵوێستمان لە منبج، بوێریمان لە عەفرین، ئازایەتیمان لە ئەلباب و بەهێزیمان لە قەندیل هەمووی بۆ رگری کردنی تورکیایە لە رووبەرووبوونەوەی کێشەیە. دوای ٢٤ی حوزەیران ئەم رێگایە بە شێوەیەکی بەهیزتر بەردەوام دەبێت".