Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
ئیزمیر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ، بینالی یڵدرم لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سەبارەت بە ' F-35' گوتی" حکوومەتی ئەمریکا بڕیارەکە جێبەجێ دەکات یاخود نا ئەوە بابەتێکی دیکەیە، لە ئێستادا ئەوە کارێک نییە کە تەواو بووبێت. واتە حکوومەت راپۆرتێک پێشکەشی کۆنگرێس دەکات، دەڵێت ئێوە بڕیارێکی ئاواتان داوە بەڵام بڕیاری گونجاو ئاوایە، حکوومەتیش مافی وەڵامدانەوەی هەیە. واتە ئەم قۆناغە کەمێک درێژەی دەبێت. بەڵام رادەستنەکردنی ' F-35 ' بابەتێک نیە کە شایانی باس بێت".
یڵدرم بەشداری لە پرۆگرامێکی تایبەت کرد لە کەناڵی ' ستار تیڤی' و تیایدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سەبارەت بە ' F-35'، یڵدرم گوتی" حکوومەتی ئەمریکا بڕیارەکە جێبەجێ دەکات یاخود نا ئەوە بابەتێکی دیکەیە، لە ئێستادا ئەوە کارێک نییە کە تەواو بووبێت. واتە حکوومەت راپۆرتێک پێشکەشی کۆنگرێس دەکات، دەڵێت ئێوە بڕیارێکی ئاواتان داوە بەڵام بڕیاری گونجاو ئاوایە ، حکوومەتیش مافی وەڵامدانەوەی هەیە. واتە ئەم قۆناغە کەمێک درێژەی دەبێت. بەڵام رادەستنەکردنی ' F-35 ' بابەتێک نیە کە شایانی باس بێت".
یڵدرم زیاتر گوتی: " پێویستە بە باشی سەیری ئەو دیوە بکەین کە ئەو دەنگۆیانەی خستۆتە نێو کۆنگرێسەوە. لەکوێ دێت؟ سەبارەت بە فەتۆ، راهیب برونسۆن لەگەڵ ئەمریکا ژمارەیەک بارگریژیمان هەیە. داوای هاڵک بانک هەیە. ئێمە ئارەزووی ئەوە دەکەین لەگەڵ ئەمریکا بە گفتوگۆ کێشەکانمان چارەسەر بکەین. بەڵام تەنیا ئارەزووی ئێمە بەس نیيە و بە هەمان شێوەی نزیکبوونەوەی دۆستانەی ئەمریکاش پێویستە، واتە ئەگەر دەپرسین بۆ سیستەمی بەرگری ' S-400' مان کڕی پێویستە لەوان بپرسن کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا و عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئێمە نەمانتوانی یارمەتیان بدەین؟
لەبارەی بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دوای ٢٤ی حوزەیران، سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی : "نەخێر پێویست بە شتێکی ئاوا ناکات، ئەم گەلە بەردەوام بە هەڵبژاردن سەرقاڵ ناکەین، لەم سیستەمەدا هیچ کێشەیەکی وامان نابێت، جاری دیکەش جەختم کردووەتەوە لەوەی کە شتی ئاوا روونادات، گەلەکەمان رێگە بەو کارە نادات. ئەو گەلە بە جوانی کارەکان رێکدەخات و دواتر بڕیاری لەسەر دەدات".