Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
بالوكەن لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی فراكسیۆنی پارتەكەی پێشوازی كرد لە شاندەی خزم و كەسوكاری ئەو سەرباز و پۆلیسانە كە لەلایەن پەكەكەوە رفێنراون.
لەوەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەواناندا سەبارەت بەوەی "وەڵامتان بۆ داواكارییەكەی سەرۆكوەزیران چی دەبێت بەمەبەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵتان"، بالوكەن رایگەیاند "داواكارییەكە درەنگ بەدەست ئێمە گەیشت. لەوانەیە بتوانرێت پلانێكی لەوشێوەیە بۆ ٣٠ی كانوونی یەكەم دابنرێت. لەگەڵ هاوسەرۆكماندا كۆدەبینەوە و كاتێك دیاری دەكەین. ئێمە ئەوە دەڵێین كە ئێمە كراوەین بە رووی هەر كۆبوونەوەیەكدا، پێمان وایە كە دەبێت كەناڵەكانی گفتوگۆ لە سیاسەتدا كراوەبن. هیوادارین كۆبوونەوەیەك بێت خزمەت بە رەواندنەوەی ئەو كێشەكانە بكات كە لە ئێستادا لە توركیا بوونیان هەیە".